له لێدوانێکیدا خافیه‌ر پاستۆری یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی پاریس سێنجه‌رمه‌نی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ڕێچکه‌ی و شێوه‌ی یاری کردنی کاکا بڕوات و ناوبراویش هێرو قاره‌مانی ئه‌وه.
پاستۆری له لێدوانێکیدا ووتی ” کاکا هه‌میشه قاره‌مانی من بووه له‌و کاته‌وه‌ی که من مناڵ بووم و سه‌یری یاریم کردووه له ته‌له‌فیزۆنه‌وه زۆر به‌ووردی و هه‌میشه چاودێری ئه‌وم کردووه وه ویستومه شتی لێوه فێر ببم ببۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری گه‌وره ببم و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچکه بڕۆ که کاکای پێدا تێپه‌ریوه “
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌یه که ناوبراو ئێستا یاریزانی یانه‌ی پاریس سێنجه‌رمه‌نه و کاکاش بۆماوه‌یه‌کی زۆر ناوی به‌و یانه‌یه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه پاستۆری له شێوه‌ی فیزیکیه‌وه و شێوه‌ی یاری کردنیشه‌وه زۆر له کاکاوه نزیکه بۆیه پێده‌چیت ئه،مه هۆکارێکی گه‌وره بوبێت بۆ ئه‌وه‌یناوبراو بیه‌وێت له‌سه‌ر ڕێچکه‌ی کاکا بڕوات.
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|شنبهبرچسب:,|